Philosophical reflections on "There is no Evil", 
a film by Muhammad Rasoulof
Philosophische Reflexion über "Doch das Böse gibt es nicht" 
ein Film von Mohammad Rasoulof
پاش ماوەیەکی زۆر خوێندنەوە و ڕامان و توێژینەوە لە بواری فەلسەفەی فیلمدا، بڕیارم دا فیلمی " شەیتان بوونی نییە" بە نووسین و دەرهێنانی محەمەد ڕەسوول ئۆف هەڵبژێرم بۆ نووسینی وتارێ بە زمانی ئاڵمانی بۆ زانکۆ.
ئەو هۆکارانەی کە بوونە  پاڵنەری سەرەکی و هاندانم بۆ هەڵبژاردنی ئەم فیلمە؛ یەکەم: پرسێ کە لە فیلمەکەدا ئاراستەدەکرێ، "بەرپرسیارییەتی شەخسی/تاکەکەسی لە سیستەمێکی دیکتاتووریدا یانی چی؟"، "ئەی جیاوازی چییە لە نێوان ئەوانەی ملکەچ و گوێڕایەڵی قانوون و فەرمانەکانی رێبەرن و ئەوانەی ناڕەزایەتی دەردەبڕن و بەرخۆدان دەکەن؟"، "ماف چییە؟"، "ئەی ئەرک کامەیە؟" "ڕامان و تێفکرین چییە؟ ئەی فام کردن و تێگەیشتن بۆ پێویست و گرنگن؟"
دووەم: دەرهێنەرەکەیە، کە لە کولتووری زاڵ و باڵادەستە، هەروەها پرسپێکتیڤی فیلمەکە و کاراکتەرەکانی.
دەمێک ساڵ بوو بڕیارم دابوو واز لە میدیای فارس وەکوو کولتوری زاڵ و باڵادەست بهێنم، بۆیە نە کتێب و گۆڤار و رۆژنامە و سایت نە فیلم و بەرنامەم بە زمانی فارسی دەخوێندەوە و تەماشام دەکرد، چوون پێموابوو "بەرهەمهێنەرانی کولتووری" نەتەوەی زاڵ و باڵادەست بەشێوەیەکی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە پرۆسەی تواندنەوە و ئاسمیلاسیوون و ژینۆسایدی سپی (فەرهەنگی) بەشدارن، ئەمە یانی پلانێکی سیستەماتیک و بەردەوام بۆ ژێر دەستەیی نەتەوەکانی دیکەی بندەستی ئێران. بۆیە پێموایە هەبوونی کەسانی وەکوو محەمەد ڕەسوول ئۆف کە بە روانگەیەکی رەخنەگرانە و Kritisch دەسەڵاتی کۆماری ئێسلامی و کۆمەڵگا  دەخاتە ژێر پرسیارەوە پێویست و گرنگە. 
وتارەکە پێکهاتووە لە پێشەکی و کورتەیەک لە فیلمەکە و
پێناسەیەکی گشتی سەبارەت  بە فەلسەفە و بەتایبەت فەلسەفەی وێنەگری و فیلم و هەروەها ڕاڤە و شرۆڤەی فیلمەکە و ئێپیزوودەکانی بەپێی تیۆرییەکانی کانت (ویستی باش/بەرز)  "Gute Wille" 
و هانا  ئارێنت سەبارەت بە
"Banalität des Bösen" (ئیبتزالی شەروران)،"Normaler Mensch"(مرۆڤی ئاسایی) "Denken, Nachdenken ( تێفکرین، تێڕامان)، 
کە پێموایە دەرهێنەری فیلمەکە بە شێوەیەکی بەرچاو  لە ژێر کاریگەریی ئەندیشە و بەرهەمەکانی ئارێنتدایە
Back to Top