نازانم ئەم هەواڵە لە ناو ئەو هەموو هەواڵە پر لە مەرگ و نەخۆشی و شەڕەدا چەندە دەتوانێ گرنگ بێ؟ بەڵام باش دەزانم ئەوە وزە و ورەی هونەرە کە دەتوانێ لەم دەغەڵبازارەی مان و نەمانەدا بوێرێ بێژێ «اناالحق»، بوێرێ بێژێ لەم زەڵکاوی شەڕ و بێ هیوایەدا مزگێنی رۆژێ نوێم پێیە. ئەرێ هەر تەنیا پێویستە وەک چۆن نیچە لە دەستپێکی ئانتی کریستدا دەبێژێ «مرۆڤ دەبێ هێندە بێ خەم بووبێ کە قەت نەپرسێ ئاخۆ دەرخستنی ڕاستی سوود بەدیدێنێ، یان کارەسات دەخولقێنێ... جۆرێک تینوێتی بەهێز بۆ ئەو پرسانە کە ئەمڕۆ کەس ناوێرێ قەرەیان بکەوێ: بوێری لەئاست شتی قەدەغە. جۆرێک بوێری دیاریکراو بەرەو دەڤەری تووش و تووناوتوون. چەشنێک ئەزموون لە حەفت خوانی تەنیایی. گوێیەکی نوێ بۆ دەنگێکی نوێ. چاوانی نوێ بۆ دوورترین. وێژدانێکی نوێ بۆ ئەو ڕاستیانەی کە تا ئێستا کپ و لاڵن. ویستنی ستایلێکی بەشکۆ، پوخت و پەرداخ: بەچەشنێک کە هەم هێز و تاوشت، هەم شەوق و شەیدایی خۆی بپارێزێ... ڕێزی خۆی بگرێ، خۆی خۆش بووێ، ئازادی ڕەهای بۆ خۆی بووێ.»
مێژووی وێنه، له یه‌كه‌مین هێڵه ساده‌كان كه مرۆڤ به پارچه‌یه‌ك خه‌لۆز یان له‌تێک چه‌وری له‌سه‌ر به‌ردێك نه‌خشاندویه ده‌سپێده‌كات و له‌ماوه‌ی تێپه‌ڕاندنی هه‌زارتۆوه‌كانی نیگاركشی، نه‌خشی به‌رجه‌سته، گرافیك، فۆتۆگرافی و ئه‌نیمه‌یشێن گه‌یشتۆته وێنه ئاڵۆزه دیجیتالیه‌كانی ئه‌مڕۆ كه به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له جۆره‌ها مێتۆدی پێشكه‌وتووی ئه‌له‌كته‌رونیكی، مرۆڤ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له پشت و ناوه‌وی شته‌كانه‌وه وێنه بگرێ.
له قوڵایی كاكه‌شانه‌كان و ئه‌و شوێنه‌نانه كه هه‌رگیز لێی نه‌بووه به جۆره‌ها مه‌به‌ستی هونه‌ری، زانستی یان كاربوردی (پراکتیکاڵ) گه‌لێ وێنه‌ی رێئال به‌رهه‌م بێنێ. له سه‌رانسه‌ری ئه‌م مێژووه دوور و درێژه‌دا، واته هه‌ر له یه‌كه‌مین وێنه‌ی ساده و ریالیستی مرۆڤ له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كانه‌وه بگره تاكۆ ئه‌مڕۆ كه ده‌توانین ئاڵۆزترین و سه‌رسورهێنه‌رترین وێنه به‌جۆره‌ها مه‌به‌ست و ئامانج به‌رهه‌م بێنین، به‌رده‌وام بزوێنه‌رێك هه‌بووه كه مرۆڤی هانداوه که وێنه بگرێت. چاوخشاندنێك به كتێبی مێژووی هونه‌ر دا پیشان ده‌دات که یه‌كه‌مین وێنه‌كانی مرۆڤ ئه‌و وێنانه‌ن كه له سرۆشت بۆ وێنه له هه‌تاو، مانگ و كێ‌و و روبار گرتونی و ژیانی مرۆڤ به پێوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا پێكدێت، یان ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی ژیانی مرۆڤ پێکدێنن.

مرۆڤی ئه‌مڕۆش له‌به‌رانبه‌ر جۆره‌ها هه‌ڕه‌شه دایه كه له گه‌وهه‌ر و ناخی ژیانی ئه‌مڕۆوه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.
جۆره‌ها نه‌خۆشی كه هاوكات له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانست ناسراون و ته‌نانه‌ت له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ده‌یه‌دا پێکهاتوون، شه‌ڕ و شۆرشه‌كان، كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ، پێشبركێی چه‌ك و چۆله‌كان، پیسبوونی ژینگه، که‌م‌بوونی سه‌رچاوه‌کان، خانوو به‌ره، ته‌ندروستی، هه‌ژاری، تێروریزم، ئه‌شكه‌نجه و زیندان و له‌سێداره‌دانی سیاسی و ئه‌و زوڵم‌و سته‌مه‌ی كه له‌ئاكامی ده‌سه‌ڵاتخوازی و توتالیتاریزم و حكومه‌تی ئایدولۆژیك دا به‌سه‌ر خه‌ڵكانێكی زۆری وڵاتانی دنیادا ده‌سه‌پێندرێت و هه‌موو ئه‌مانه هه‌ڕه‌شه‌ن كه به‌گشتی و به شێوه جۆرواجۆر بابه‌ت و سوژه‌ی خۆلقاندنی به‌رهه‌می دیدارین بۆ مرۆڤی ئه‌مڕۆ له چه‌ندین بواری جۆراوجۆری، سینه‌ما، ئه‌نیمه‌یشێن، نیگاركێشان، فۆتۆگرافی و... هتد
کاتێ دەستم بە پرۆژەی «خوا پێویستی بە هەوای تازەیە» سەردەمی داعش بوو، ئێستە کە کۆتایی پێدێ و بڕیارە نمایش بکرێ تاڵێبان گەراوەتەوە.

پرۆژەی وێنەگری «خوا پێویستی بە هەوای تازەیە» پاش چوارساڵ کار و خوێندنەوە بڕیارە ٤ی سپتەمبەر لە شاری شتاتهاگن لە پێشانگایەکی گرووپی‌دا لەگەڵ بەرهەمی دوو هونەرمەندی ئاڵمانی دیکە نمایش بکرێ.
ئەم پێشانگایە تا ئەم چرکە پێکهاتووە لە١٤٠٠ وێنەی رەش و سپی و یەک وێنەی رەنگی، هەڵبەت پێدەچێ رێژەی وێنە رەنگییەکە زیاتر ببێ.
هاوکات لەگەڵ ئەم پێشانگایە کورتە فیلمێکیش نمایش دەکرێ هەروەها یەکەمین کتێبی وێنەگریەکەشم لەگەڵ ئەم پێشانگایە چاپ و بڵاو دەبێتەوە (هەڵبەت ئەگەر تا ئەوکاتە لە چاپخانە هاتبێتەو)، کە پێکهاتووە لە پێشەکییەک لە خۆم و زۆربەی ئەو فۆتۆوانەی کە ئەم دە ساڵە بەرهەم هاتوون هەروەها تێکست و تایتلی وێنەکان کە بە سێ زمانی کوردی، ئاڵمانی و ئینگلیزییە.
ئەو دوو وێنەیە کە لێرە بڵاو بووەتەو نموونەیەک لەو وێنانەیە کە کارم لەسەر کردووە.

ئەو کاتەی ئەم رستەیە «خوا پێویستی بە هەوای تازەیە» لە زەینمدا دروس بوو، هیچ بیرم لەوە نەدەکردەو، کە چەند چرکە و خۆلەک و سەعات و رۆژ و مانگ و ساڵ پێویستە بۆ ئەوەی بیناسم و لێ تێبگەم؟ بیرم لەوە نەدەکردەو بە چ سایزێ و چەند وێنە پێکدێ؟ تەنیا دەمزانی ئەم رستەیە لە پێویستییەکەوە دێ، پێویستییەک، کە لە ناخمدا هەستم پێکردووە. هەر ئەو کات دەستم کرد بە وێنەگرتن، چەند وێنەم گرت، ئەگەرچی یەک، دووان لە وێنەکان بوون بە بەردی بناغەی پرۆژەکە، بەڵام بۆ ماوەیەک وازم لێ هێنا، چون دەمزانی پێویستی بە کات و تێفکرینە. رۆژ و مانگ و ساڵ تێپەڕین، ئەگەرچی لە رواڵەتدا وازم لە کارەکە هێنابوو، بەڵام لە دەروون و خەیاڵدا بەردەوام لەگەڵی دەژیام. بۆیە دەستم کرد بە گەڕان و بەدواداچوون و خوێندنەوە، لە گەرما و سەرما و بەفر و بۆراندا بیرم لێدەکردەو پرسیارم دەکرد، دین چییە؟ گرنگی بۆ مرۆڤ چەندە؟ ئەی فەلسەفە چییە؟ پێوەندی دین و فەلسەفە کامەیە؟ ئەی دینی ئیسلام و ئیسلامی سیاسی چ پێوەندییەکیان پێکەوە هەیە؟ چەند گرنگە دینی کورد ئیسلام یان زەردەشت یان میترا بێ؟ ئەی دینی کاپیتالیسم یانی چی؟ خواکانی سەردەمی کاپیتالیسم و چاخی پێوەندییەکان کامانەن؟
پرۆژەی کۆمەڵە فۆتۆی «خوا پێویستی بە هەوای تازەیە»، کە ماوەی چوار ساڵە کاری لەسەر دەکەم، پێکهاتووە لە ١ +١٤٠٠ وێنە، بە روانگەیەکی فەلسەفی و کریتیک لە پرۆسەیەکی دیالیکتیکیدا هەوڵ ئەدات کۆمەڵێ پرسیاری بنەڕەتی و گەوهەری بوورۆژێنێ و ببێتە هۆی رۆشنگەری و پێکهێنانی دیسکۆرس و وێژمانی نوێی. هاوکات لەگەڵ ئەو کۆمەڵە فۆتۆیە، کورتە فیلمێکی دیکۆمێنتاریش پێشکەش دەکرێ. ئەم پرۆژەیە بڕیارە لە مانگی سپتەمبەر لە پێشانگاییەکدا لەگەڵ بەرهەمی دوو هونەرمەندی ئاڵمانی دیکە نمایش بکرێ.